هه‌ولێر-اه‌ع
وەزارەتی ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان،ڕایگه‌یاند دەزگا پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون بەدواداچون و لیکۆڵینەوە بۆ ڕووداوى په‌لاماردانى فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر بکەن
وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،بڵاویكرده‌وه"وەزارەتی ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان دەزگا پەیوەندیدارەکانى ڕاسپێردووه بەدواداچون و لیکۆڵینەوە بۆ ڕووداوى په‌لاماردانى فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر بکەن".
ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر،دووپاتیكرده‌وه هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر هیچ زیانێكى نه‌بووه.
خۆشناو بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"هێڕشه مووشهكییهكانى فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر هیچ زیانێكى گیانى وماددى نه‌بووه".
پێشووتریش دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی هەولێر کرا.
ده‌زگاى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی هەولێر کرا،به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ زانیارییه‌كى تر بخاته‌ڕوو.
له‌م باره‌یه‌وه په‌یامنێرمان ڕایگه‌یاند،له‌دواى هێڕشه مووشه‌كییه‌كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى هه‌رێم ڕێگاكانى فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر داخستووه.
کاساس: یارییەکەمان بەرامبەر بەحرەین بەهێز دەبێت