به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند فڕۆكه‌كانى هێزى ئاسمانى سێ ئه‌شكه‌وتى تیرۆرستانى داعش له‌زنجیره چیاى حه‌مرین له‌ناوبردووه.
شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"به‌ڕاسپارده‌ى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،وبه‌پشت به‌ستن به‌زانیارى وردى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى دوو تایبه‌ت،فڕۆكه‌كانى هێزى ئاسمانى له‌ڕێگاى فڕۆكه‌كانى ئێف شانزه‌ى عێراقى سێ ئه‌شكه‌وتى له‌ناوبردووه".
وتیشى"ئه‌شكه‌وته‌كان له‌لایه‌ن تیرۆرستانى داعشه‌وه له‌زنجیره چیاى حه‌مرین له‌كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌دین به‌كارهێنراوه".