به‌غدا-اه‌ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران له‌گه‌ڵ ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق جه‌ختیكرده‌وه له‌پێویستى بەردەوامی هاریکاری ئەمنی بۆ ریشەکێش کردنی تیرۆر.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"حەلبوسی ئەمرۆ چوارشەممە پێشوازی کرد لە بەرێز ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق"،ئاماژه‌یشیدا"لە میانی دیدارەکە گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان عێراق و ئەمریکا کرا لەگەڵ پتەوکردن و بەردەوامی هاریکاری ئەمنی بۆ ریشەکێش کردنی تیرۆر".
وتیشى"هەر لە دیدارەکە باس لە وتوێژی ستراتیجی نێوان هەردوو وڵات کرا لەگەڵ گرنگی بەردەوامبوونی پشتیوانی لە عێراق لەسەرجەم بوارەکان بەو شێوەیەی گەشەپێدان و سەقامگیری بەدیدێت گفتوگزش سەبارەت بە چەند پرسێکی تری جێی بایەخی هاوبەش کرا".