زیقار – ا ه ع سەرچاوەیەكی ئەمنی لەپارێزگای زیقار ئەمرۆ چوار شەممە رایگەیاند ژنێكیان دەستگیركردووە كە لەشاری كەركوك هەڵهاتووە و پێشتر بە بێ ئامادەبوونی خۆی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو. لەوبارەیەوە ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: هێزێكی تایبەت لەبەشی تاوان و رفاندن توانیویەتی ژنێك دەستگیربكات لە ناوچەی مەنسورەی شاری ناسریە كاتێك ویستویەتی بچێتە ئەو شارەوە. رونیشیكردەوە ئەو ژنە دانیشتووی شاری كەركوكە و لەلایەن دادگاوە داواكراوە و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە بە پێی مادەی 421 لەیاسای سزادان، وتیشی ئەو هێزە ئەمنییە ئەو ژنەی بۆ بنكەیەكی پۆلیس گواستوەتەوە بۆ تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان و رەوانەكردنی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان.