به‌غدا-اه‌ع
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وت،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،واده‌ى به‌جێگه‌یاندنى ئامانجى وه‌به‌رهێنانى غازى دیاریكرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى نه‌وت له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"ئیسماعیل جه‌ختیكردۆته‌وه له‌پێویستى خێراكردنى پلانى وه‌زاره‌ت بۆ جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنانى غازى هاوه‌ڵ له‌كێڵگه‌ى نه‌وتى حلفایه له‌پارێزگاى میسان له‌به‌ر گرنگى ئابوورى وگه‌شه‌پێدان".
وتیشى"وه‌زیرى نه‌وت سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى كردووه به‌به‌شدارى سه‌رۆكى كۆمپانیاىCEPC چینى به‌ڵێنده‌رى جێبه‌جێكارى پرۆژه‌ى غازى حلفایه وسه‌رۆكى كۆمپانیاى بترۆجاینا به‌كارخه‌رى سه‌ره‌كى كێڵگه‌ى نه‌وتى حلفایه وژماره‌یه‌ك به‌رپرسى وه‌زاره‌تى نه‌وت،وكه‌ریم حه‌تاب بریكارى وه‌زاره‌تى نه‌وت بۆ كاروبارى ده‌رهێنان وعه‌لى جاسم به‌ڕێوبه‌رى گشتى كۆمپانیاى نه‌وتى میسان وژماره‌یه‌ك به‌رپرسى فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان".
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئیسماعیل دووپاتیكرده‌وه"ئامانجى عێراق وبه‌رهێنانى(300)ملیۆن پێى سێجا پێوانه‌ییه له‌رۆژێكدا،له‌غازى هاوه‌ڵى پرۆسه نه‌وتییه‌كانى كێڵگه‌ى حلفایه،وله‌كۆتایی ساڵى 2022 ئه‌م ئامانجه به‌جێده‌گه‌یه‌ندرێت".