پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى پیلانێكى تیرۆرستى بۆ به‌ئامانجگرتنى هاوڵاتیان له‌مانگى ڕمه‌زان له‌پارێزگاى دیاله‌

ئەمنی
  • 14-04-2021, 16:04
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند پلانێكى تیرۆرستى بۆ به‌ئامانگرتنى هاوڵاتیان له‌مانگى ڕه‌مه‌زان له‌پارێزگاى دیاله‌ پووچه‌ڵكراوه‌ته‌وه‌.
    ڕه‌سوڵ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"له‌میان چاودێرى مه‌یدانى وچڕكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هه‌واڵگیرى،ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر پلانێكى تیرۆرستانى داعشیان پووچه‌ڵكرده‌وه‌ بۆ به‌ئامانجگرتنى هاوڵاتیان له‌كاتى بازاڕیكردن بۆ مانگى ڕمه‌زانى پیرۆز له‌یه‌كێك له‌بازاڕه‌كانى پارێزگاى دیاله‌".
    وتیشى"ئه‌و تیرۆرسته‌ى هه‌وڵى ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ تاوانكارییه‌كه‌ بووه‌ ده‌ستگیركراوه‌،وژماره‌یه‌ك كه‌ره‌سته‌ى ته‌قه‌مه‌نى پێبووه‌ بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كه‌".