به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار په‌یامێكی له‌ساڵیادی كاره‌ساتی ئه‌نفال بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له‌كاره‌ساتی ئه‌نفالدا، گه‌ل پێویستی به‌یه‌ك ریزی و بونیاتنانه‌وه‌ی گیانی پێكه‌وه‌ھه‌ڵكردن و یه‌كخستنی ھه‌مو ھه‌وڵ و تواناكانه بۆ رێگه‌گرتن له دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌و زوڵم و زۆرداری و كاره‌سات و مه‌رگه‌ساتانه‌ی له پڕۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفالدا وه‌ك تراژیدیای سه‌ده به‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان هات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، د. به‌رھه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمار به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كاره‌ساتی ئه‌نفال په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، كاره‌ساتی ئه‌نفال، یادی تاوانێكی دڕندانه‌ی له بیرنه‌كراوه دژ به خه‌ڵكی كوردستان، تاوانێك كه به ئامانجی كۆمه‌ڵكوژی میلله‌تێك ده‌ستی غه‌در و كوشتنی له ژن و منداڵ و پیر و جوانی كوردستان نه‌پاراست.ئه‌مه‌یش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماره كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه:
یاده‌وه‌ری كاره‌ساتی ئه‌نفال، یادی تاوانێكی دڕندانه‌ی له بیرنه‌كراوه دژ به خه‌ڵكی كوردستان، تاوانێك كه به ئامانجی كۆمه‌ڵكوژی میلله‌تێك ده‌ستی غه‌در و كوشتنی له ژن و منداڵ و پیر و جوانی كوردستان نه‌پاراست.
له‌م یاده‌وه‌ریه تاڵه‌دا، گه‌ل پێویستی به‌یه‌ك ریزی و بونیاتنانه‌وه‌ی گیانی پێكه‌وه‌ھه‌ڵكردن و یه‌ك ئیراده‌یی و یه‌كخستنی ھه‌مو ھه‌وڵ و تواناكانه بۆ رێگه‌گرتن له دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌و زوڵم و زۆرداری و كاره‌سات و مه‌رگه‌ساتانه‌ی له پڕۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفالدا وه‌ك تراژیدیای سه‌ده به‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان و ته‌واوی عێراقدا ھات.
كه‌سوكاری شه‌ھیدان و قوربانیانی ئه‌نفال، شایسته‌ی ئاوڕلێدانه‌وه و به‌ده‌نگه‌وه‌ھاتنی زیاترن، برینی ئه‌وان، برینی سه‌ر دڵی نیشتمانه، خواسته‌كانیان بۆ ژیانێكی شایسته و پێشكه‌شكردنی ماف و خزمه‌تگوزاری و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی روفاتی ئازیزانیان، خواستی راست و ره‌وانن و پێویسته چیتر ئه‌و داواكاری و مافه ره‌وایانه، بۆ رۆژگار به‌جێنه‌ھێڵدرێن و زوبه‌زو ته‌كبیرێكی یاسایی و پێكه‌وه‌یی بۆ به پیره‌وه‌چون و به‌واقعكردنیان بكرێت.