به‌غدا-اه‌ع
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان وكارتێكه‌ری عه‌قڵى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،22 كه‌س به‌تاوانى بازرگانیكردن به‌حه‌شیش وكریستاڵ ده‌ستگیركراون.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"هێزێك له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان 22 تاوانبارى بازرگانیكردن به‌حه‌شیش وكریستاڵ له‌ناوچه جیاجیاكانى وڵات ده‌ستگیركردووه".
وتیشى"ئۆپراسیۆنه‌كه به‌ڕاسپارده‌ى عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ وفه‌ریق عیماد محه‌مه‌د مه‌حمود بریكارى وه‌زاره‌ت بۆ كاروبارى پۆلیس ئه‌نجامدراوه،كه‌به‌رده‌وام هانده‌رن له‌سه‌ر پێویستى ده‌ستگیركردنى هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت ئازارى ڕۆڵه‌كانى گه‌ل بدات به‌تایبه‌ت گه‌نجان وچاره‌نووسیان نادیار بكات به‌هۆى ئه‌و ژه‌هرانه".
لیوا مازن كامیل مه‌نسوڕ به‌ڕێوبه‌رى گشتى به‌رێوبه‌رایه‌تى ناوبراو داواى له‌كارمه‌ندانى كرد"هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه وتاوانبارانى بازرگانیكردن به‌م جۆره ماددانه ده‌ستگیربكه‌ن چونكه كرده‌وه‌كانیان قێزه‌وه‌نن ودژه‌واره له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌ت به‌هاتنى مانگى رمه‌زان".
نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق هەوڵی زۆری لە دۆسیەی كەشوهەوادا داوە