به‌غدا-اه‌ع
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ره‌تیكرده‌وه هیچ بنه‌كه‌یه‌كی ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئیسرائیل له‌هه‌رێم كرابێته ئامانج
جوتیار عادل، وته‌بێژی فه‌رمیی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،رایگه‌یاند، "ژماره‌یه‌ك میدیای ناوچه‌كه، ھه‌واڵێكیان بڵاوكردوه‌ته‌وه كه گوایه (بنكه‌یه‌كی ناوه‌ندی زانیاری و چالاكی ده‌زگایه‌كی ھه‌واڵگری ئیسرائیلی له ھه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته ئامانج و چه‌ند كارمه‌ندێكی ئه‌و بنكه‌یه‌ش كوژراون و بریندار بون)".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئه‌و ھه‌واڵه سه‌رله‌به‌ری دوره له ڕاستییه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن له ڕابردوشدا چه‌ندینجار ئه‌و جۆره تۆمه‌تانه‌یان ئاراسته كردوین به‌وه‌ی، بنكه‌یه‌كی ده‌زگای ھه‌واڵگری ئیسرائیل له كوردستان هه‌یه".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "ئێمه پێمانوایه ئه‌و ھه‌واڵ و تۆمه‌ته بێ بنه‌مایانه مه‌به‌ستداره و ته‌نیا ئامانجیان پیلانگێڕییه به‌رامبه‌ر به ھه‌رێمه‌كه‌مان".
نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق هەوڵی زۆری لە دۆسیەی كەشوهەوادا داوە