بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار و حەسەن رۆحانی سەرۆك کۆماری ئێران،ئهمڕۆ چوارشهممه،جەختیانكردهوه لە گرنگی کەمکردنەوەی ئاستی گرژییەکانی ناوچەکە،و پێویستی هەماهەنگی بۆ روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییە جیاوازەکان.
سهرۆكایهتى كۆمار لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،ڕایگهیاند"بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز و لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران پیرۆزباییان لەیەکتر کرد و ھەردو سەرۆک ھیوای ئارامی و خۆشگوزەرانییان بۆ ھەردو گەلی دۆست خواست".
ئاماژە بەوەشکراوە، لەمیانی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باس لە پەیوەندییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردو وڵات کرا، و جەختکرایەوە لە پێویستی بەھێزکردنی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا، بەجۆرێک خزمەت بە ھەردوو گەلی دۆست بکات، ھەروەھا باس لە دوا گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی ناوچەکە کرا.
هاوکات جەختیشکرایەوە لە گرنگی کەمکردنەوەی ئاستی گرژییەکانی ناوچەکە و پابەندبون بە دیالۆگ و گفتوگۆ بۆ یەکلایکردنەوەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و پێویستی هەماهەنگی بۆ روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییە جیاوازەکان وکارکردن بۆ چەسپاندنی ئاسایش وسەقامگیری لە ناوچەکەدا.