به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن نازم وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌زاره‌تى بازرگانى ڕاسپاردووه بەشە خۆراکی زیاده به‌ته‌واوى پێكهاته‌كه‌یه‌وه دابەشبکات.
نازم له‌میان كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى هه‌فتانه‌یی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،كهپهیامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو،ڕایگه‌یاند"كازمى وه‌زاره‌تى بازرگانى ڕاسپاردووه بەشە خۆراکی زیاده به‌ته‌واوى پێكهاته‌كه‌یه‌وه دابەشبکات".
ڕایشیگه‌یاند"بهتوندوتۆڵى زۆره‌وه ڕووبه‌رووى كۆرۆنا ده‌بینه‌وه له‌به‌كارهێنانى ده‌مامك ودووركهوتنهوهى جه‌سته‌یی ووهرگرتنى ڤاكسینه‌كان".
وتیشى"وه‌زیرى ته‌ندروستى زانیارییه‌كان له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى وه‌رگرتنى ڤاكسینه‌كانى دژه كۆرۆنا له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه پێشكه‌شى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى كردووه"،دووپاتیشیكرده‌وه"حكومه‌ت چه‌ندین جۆره ڤاكسینى وه‌رگرتووه وتێبینیشى كردووه هاوڵاتیان به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆره‌وه وه‌ریده‌گرن".