زەریف:پێویستە ئەمریکا پابەندییەکانی خۆی لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی جێبەجێ بکات

جیهانی
  • 13-04-2021, 10:00
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع

    وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، کردەوەکانی ئەمریکا ئاڵۆزییەکان زیاتر دەکەن و دەبێت ئەو وڵاتە بەر لەگەڕانەوە بۆ رێککەوتننامەی ئەتۆمی سزاکانی سەر تاران لابدات.
    محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا لە تاران رایگەکیاند، "لەکۆبونەوەیدا لەگەڵ لاڤرۆڤ هاوبەشی و هاوکاریە ستراتیژیەکانی نێوان روسیا و ئێرانمان تاوتوێکرد و روسیا دژی ئەو کارە تێکدەرانەیە کە لە وێستەگەی نەتەنز رویداوە".
    لەبارەی سزاکانی سەر ئێرانەوە، زەریف ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ئەمریکا پابەندییەکانی خۆی لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی جێبەجێ بکات و کاتی ئەوە هاتوە کۆتایی بە سزاکانی بۆ سەر ئێران بهێنێت.
    هاوکات سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند، روسیا جەخت لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی دەکاتەوە و پشتیوانی لە دانوستانەکانی ئەستانە دەکات و هەرهەوڵێک بۆ تێکدانی رەوشەکە رەتدەکەنەوە و داواش دەکەن دانوستانی ئەستانە بەردەوام بێت.