به‌غدا-اه‌ع
مستەفا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،به‌بۆنه‌ى هاتنى مانگى ڕمه‌زان پیرۆزبایی له‌گه‌ڵ عێراق وجیهانى ئیسلامى كرد.
كازمی لەتویتێكدا له‌سه‌ر هه‌ژمارى خۆى له‌سه‌ر تویتەر كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداوچوونى بۆ كردووه ڕایگەیاند "لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، بەهاكانی ئەم مانگەمان بیر دەكەوێتەوە لە ئارامگرتن و زاڵبوون بەسەر لەخۆباییبون و ستەمكاری لەگەڵ دەستگرتن بە لێبوردەیی و چاكەكاری".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، په‌یامێكی له‌باره‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، مانگی ره‌مه‌زان پێگه‌ی هێزی خۆڕاگری ئیمان و گه‌وره‌یی بڕواداران به ئاین و نیشتمانه‌كه‌یان ده‌ه‌سه‌لمێنێت.