به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند له‌سبه‌ینێوه ترانزێتى شه‌ش ده‌روازه‌ى سنوورى ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
عومه‌ر وائیلی سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ناوبراو بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌مڕۆ له‌وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تى ناسڕ شبلى وه‌زیرى گواستنه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازكرا،وله‌و كۆبوونه‌وه‌یه بابه‌تى ترانزێت یه‌كلاكرایه‌وه،وله‌سبه‌ینێوه ده‌ستپێده‌كاته‌وه".
وتیشى"ترانزێته‌كان له‌ده‌روازه‌كانى زڕباتیه وقائیم وتڕێبیل ومه‌نزه‌رییه وسه‌فوان وعه‌رعه‌ر له‌گه‌ڵ پێنج وڵاته‌وه ده‌ستپێده‌كات له‌میان گواستنه‌وه‌ى كاڵاكان له‌ڕێگاى عێراقه‌وه بۆ وڵاتانى دیكه،وتیشى"ئه‌م هه‌نگاوانه گرنگن بۆ زیادكردنى داهاتى وڵات وسوودوه‌رگرتن له‌پێگه‌ى عێراق".