به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،فرۆكه‌كانى عێراقى چوار هێڕشى ئاسمانى وه‌شاندووه وتیرۆرستانى داعشى له‌چیاى حه‌مرین كردۆته ئامانج.
شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"به‌ڕاسپارده‌ى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ،وبه‌پشت به‌ستن به‌زانیارى وردى هه‌واڵگیرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى دووه‌مى ده‌زگاى دژه تیرۆر،فڕۆكه‌كانى ئێف شانزه‌ى عێراقى چوار هێڕشى ئاسمانیان ئه‌نجامدا،وله‌میانیدا چه‌ند ئه‌شكه‌وتێك له‌زنجیره چیاى حه‌مرین،له‌كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌دین كراونه‌ته ئامانج".
وتیشى"له‌ئاكامى هێڕشه‌كان ئه‌و ئه‌شكه‌وتانه وێرانكران وئه‌و تیرۆرستانه‌ى ناو ئه‌شكه‌وته‌كان كووژراون".
نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق هەوڵی زۆری لە دۆسیەی كەشوهەوادا داوە