به‌غدا-اه‌ع
مستەفا کازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،رایگەیاند،کاردەکەین بۆ رێگرى لە یاریکردن بە نرخه‌كان،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا حكومه‌ت سەرکەوتوو بوو لە بەرزکردنەوەى یەدەگى بانکى ناوەندى.
كازمى له‌وتارێكیدا له‌میان دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وبه‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاندووه"پیرۆزبایی له‌گه‌لى عێراق ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ى هاتنى مانگى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان مانگى خێر وخۆشه‌ویستى ولێبورده‌یی"،ڕوونیشیكرده‌وه"چاودێریكردنى كه‌یس وپێداویستییه‌كانى هاوڵاتیان وكه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێوشوێنه‌كانى بیرۆكراتییه‌ت كارى له‌پێشینه‌مانه وده‌بێت هه‌موو وه‌زیره‌كان هه‌وڵى زیاتر بده‌ن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ئه‌م پێداویستییانه".
وتیشى"هاتووین بۆ خزمەتکردنى هاوڵاتییان و بەرەنگاربوونەوەى ئاڵنگارییەکانى وڵات نەک بۆ ئامانجێکى سیاسی". ئاماژه‌یشیدا"حكومه‌ت له‌چه‌ند ڕووبه‌رێك سه‌ركه‌وتوو بووه وچه‌ند ڕووبه‌رێكى دیكه‌یش پێویستى به‌چاودێرى وكارى زیاتر هه‌یه".
كازمى سه‌ر له‌نوێ فەرمانى بە وەزارەتى بازرگانى کردووە کارى بەردەوام بکەن بۆ زیادکردنى ماددەکانى بەشە خۆراک وهه‌وڵه‌كانیشى زیاتر بكاته‌وه". دەشڵێت بەرزبوونەوەى نرخەکان لە بازاڕ زۆربەیان پەیوەندیدارن بە چاوچنۆکى بەشێک لە بازرگانەکان و کاردەکەین بۆ رێگرى لە یاریکردن بە نرخه‌كان.
کازمى جەختیکردەوە، سەرکەوتوو بوون لە زیادکردنى یەدەگى دۆلار لە بانکى ناوەندى دواى ئەو رێوشوێنە چاکسازییانەى ئەنجامیانداوە.