به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،رایگه‌یاند، به ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تی جیاجیا 91 (نه‌وه‌د و یه‌ك) كه‌س له هه‌ردووپارێزگای به‌سڕه و كه‌ركوك ده‌ستگیركراون.
شانه‌ی ناوبراو له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،رایگه‌یاند"هێزێكی هاوبه‌شی لیوای 61ی فیرقه‌ی تایبه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوك له‌ناو باره‌گای پێشكه‌وتوی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك، ئه‌ركێكی گه‌ڕان و پشكنینیان ئه‌نجامدا،له‌چوارچێوه‌ی ههڵمهتهمهكهدا و به‌پێی مادده‌ی 4/1ی تیرۆر، 6 (شه‌ش) تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران.
وتیشى"به ئامانجی ده‌ستگیركردنی داواكراوان و سه‌رچاوه‌كانی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت، هێزێكی هاوبه‌شی دیكه‌ى له فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سره له‌به‌ر ڕۆشنایی هه‌واڵگریدا چه‌ند ئه‌ركێكیان جێبه‌جێكرد،ئه‌و ئه‌ركانه‌ش بوه هۆی ده‌ستگیركردنی 85 (هه‌شتا و پێنج) كه سه‌رجه‌میان به‌تۆمه‌تی جیا جیا له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراو بون.
بایدن: پیرۆزباییم لە تڕەمپ كرد و لە 20ی كانونی دووەم دەسەڵات دەگوازرێتەوە
هۆڵێكی تری تۆپی سەرمێز لەهەولێر كرایەوە