لیژنه‌ى باڵا بڕیاره‌كانى بۆ مانگى ڕمه‌زان بڵاوكرده‌وه‌ وهه‌ڵاوێرده‌كانیشى ڕاگه‌یاند

ناوخۆ
  • 12-04-2021, 16:49
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،بڕیارى سه‌پاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى نیمچه‌ییدا له‌مانگى ڕمه‌زان له‌كاتژمێر 8ى ئێواره‌ تاوه‌كو 5ى به‌یانى.
    لیژنه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"بڕیارى سه‌پاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى نیمچه‌یی له‌مانگى ڕمه‌زان دراوه‌ له‌كاتژمێر 8ى ئێواره‌ تاوه‌كو 5ى به‌یانى"،وتیشى"بڕیاریشداوه‌ به‌سه‌پاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى سه‌رتاسه‌رى بۆ رۆژانى هه‌ینى وشه‌ممه‌ى هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ڵاوێركردنى ده‌رمانخانه‌ وفرۆشگاكانى مادده‌ خۆراكییه‌كان وفرۆشگاى فرۆشتنى میوه‌ وسه‌وزه‌ وفڕنه‌كان وڕێگه‌دان به‌ئه‌نجامدانى كاره‌كانیان تاوه‌كو 7ى ئێواره‌ له‌گه‌ڵ مۆڵه‌تدان به‌گه‌یاندنى داواكارییه‌كانى ماڵان واته‌ دلیڤه‌رى بۆ خواردنگه‌كان".
    وتیشى"له‌بڕیاره‌كانیشدا هاتووه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌وامى فه‌رمانگه‌كان له‌مانگى ڕمه‌زان بۆ ماوه‌ى یه‌ك كاتژمێر".
    هه‌روه‌ها بڕیارشیدا به‌ده‌وامكردنى پۆله‌كانى یه‌ك ودوو وسێى سه‌ره‌تایى وپۆله‌ ناكۆتاكان به‌ئاماده‌بوون له‌نێو هۆڵه‌كانى خوێندن.