بهغدا-اهع
بهرههم ساڵح سهرۆك كۆمار،ئهمڕۆ دووشهممه،مەرسومی كۆماری تایبەت بە یٔەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی دهركرد، هەڵبژاردنی داهاتوو به وێستەگەیەكی گرنگ و جیاكەرەوە ناوبرد.
سهرۆك كۆمار لەکاتی دەرکردنی مەرسومی كۆماری تایبەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنهكان لە رۆژی ١٠ی تشرینی یەكەمی داهاتوو ودهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،ڕایگهیاند"هەڵبژاردنی داهاتوو وێستەگەیەكی گرنگ و جیاكەرەوەیە و بە كۆڵەكەی قۆناغی داهاتووی عێراق دادەنرێت، بۆیە پێویستە رەنگدانەوەی خواستی گەل بێت بۆ چاكسازی و راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی، بۆیە زامنكردنی مافی دەنگدەران لە دیاریكردنی نوێنەرەكانیان دوور لە گوشار و دزینی دەنگەكانیان كارێكی هەرە لە پێش و سەرەكییە بەئاڕاستەی كۆتاییهاتنی قەیرانە كەڵەكەبووەكانی رابردوو و چارەسەری كێشەكانی بژێوی ژیان و گوزەرانی خەڵك".
ھەروەھا سەرۆک کۆمار دووپاتیکردەوە کە دوای دەرچوونی ئەم مەرسومە لایەنە پەیوەندیدارەكان پێویستە پابەندبن بە زەمینە خۆشكردن لەبەردەم هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد لە تەواوی قۆناغە جیاوازەكاندا، بەجۆرێك كە دوور بێت لەهەر گومان و نیگەرانییەك كە لە رابردوودا هۆكاری سەرەكی بووە بۆ ناڕەزایەتی بەشێكی بەرفراوانی خەڵك لە هەڵبژاردنەكان.
دووپاتیشیكردهوه"لەم چوارچێوەیەدا هەماهەنگی نێوان نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كارێكی پێویستە بۆ چاودێری و پاك و بێگەردی هەڵبژاردن و رێزگرتن لە بڕیاری سەربەخۆی خەڵک.
ئاماژهیشیدا"من دەزانم ئاستەنگی زۆر لەپێشە، بەتایبەت گەر پەتای كۆرۆنا تا ئەوكات بەردەوام بێت، یٔەمە جگە لە ئاستەنگی یٔەمنی و رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی تیرۆر و گرفتەكانی دیکە، بەڵام لەهەمان كاتیشدا پشت ئەستورین بە هوشیاری خەڵك و توانای هێزە ئەمنیەكانمان كە پارێزگاری هەڵبژاردنەكان و دەنگدەران بگرنە ئەستۆ".