به‌غدا-اه‌ع-یاسر عامر
و:سۆما جاف
فه‌ریق یه‌كه‌م ڕوكن عه‌بدولوه‌هاب ساعدى سه‌رۆكى ده‌زگاى دژه تیرۆر،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه له ده‌رئه‌نجامه‌كانى كۆنگره‌ى یه‌كه‌مى زانستى ده‌زگاى دژه تیرۆر ده‌سته‌به‌ركردنى ژینگه‌یه‌كى ئارامه دوور له‌تیرۆر.
ساعدى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ده‌زگاكه به‌ئاڕاسته‌یه‌كى زانستى وكردارى كارده‌كات"،ڕوونیشیكرده‌وه"كۆنگره‌ى نێوده‌وڵه‌تى یه‌كه‌مى ده‌زگاكه دوێنێ ده‌ستیپێكرد به‌ئاماده‌بوونى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،وله‌میان كۆنگره‌كه چه‌ندین توێژینه‌وه‌ى نێوخۆیی وعه‌ره‌بى ونێوده‌وڵه‌تى به‌ئه‌نجام گه‌یه‌ندران".
وتیشى"ده‌رئه‌نجامه‌كانى جێبه‌جێده‌كرێن وئامانجى سه‌ره‌كى ده‌سته‌به‌ركردنى ژینگه‌یه‌كى ئارامه له‌عێراق ودوور وسه‌قامگیر بێت له‌تیرۆر".
له‌لایه‌كى تره‌وه ساعدى ڕوونیكرده‌وه"لەسەرەتاى ئەمساڵەوە تائێستا چەندین پرۆسە ئەنجام دراون، لە نێویاندا پرۆسەى لەناوبردنى ولایەتى دیجلەى تیرۆرستى كە لە 42 تیرۆرست پێكهاتبوون
جه‌ختیشیكرده‌وه"پرۆسەكانیش بەردەوام دەبن بۆ لەناوبردنى تیرۆر بە تەواوەتى".