به‌غدا-اه‌ع
وته‌بێژى مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند شه‌ش تیرۆرست له‌به‌غدا وئه‌نبار ومه‌خمور ده‌ستگیركراون.
لیوا هێزى تایبه‌ت یه‌حیا ڕه‌سوڵ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"پێكهاته‌كانى ده‌زگاى دژه تیرۆر به‌ڕاسپارده‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان له‌ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌رده‌وامه به‌مه‌به‌ستى ریشه‌كێشكردنى تیرۆر وبیرى توندڕه‌وى له‌وڵاتى رافیده‌ین".
وتیشى"قاره‌مانى ده‌زگاكه توانیان 4 تیرۆرست له‌شارۆچكه‌كانى(خالدیه-فه‌للوجه-گه‌رمه)له‌پارێزگاى ئه‌نبار له‌ڕۆژئاواى وڵات ده‌ستگیربكه‌ن"،ئاماژه‌یشیدا"یه‌كێك له‌ئامانجه تیرۆرستییه داواكراوه‌كان له‌به‌ره‌ى كه‌رخى به‌غداى پایته‌خت ده‌ستگیركراوه".
ڕه‌سوڵ ڕایشیگه‌یاند"قاره‌مانانى ده‌زگاى دژه تیرۆر كۆتاییان به‌ئۆپراسیۆنه‌كه‌یان هێنا به‌ده‌ستگیركردنى تیرۆرستێك له‌مه‌خمور له‌ئۆپراسیۆنێكى جۆرى كه‌له‌لایه‌ن هێزێكى تایبه‌ته‌وه ئه‌نجامدرا".