وه‌زیرى ته‌ندروستى چینه‌ هه‌ڵاوێرده‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌مانگى ڕمه‌زان دیاریكرد

ناوخۆ
  • 12-04-2021, 13:09
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،چینه‌ هه‌ڵاوێرده‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌مانگى پیرۆزى ڕمه‌زان دیاریكرد.
    ته‌میمى له‌لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى عێراقییه‌ كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌،ڕایگه‌یاند"چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌كى تایبه‌ت به‌مانگى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان هه‌یه‌ وتیایدا قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌كاتژمێر حه‌وتى ئێواره‌ تاوه‌كو كاتژمێر پێنجى به‌ره‌به‌یان ده‌بێت،وڕۆژانى هه‌ینى وشه‌ممه‌ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى سه‌رتاسه‌رى ده‌بێت له‌گه‌ڵ مۆڵه‌تدان به‌چێشتخانه‌كان كراوه‌ بن له‌سه‌ر بنه‌ماى كاكردن به‌دلیڤه‌رى هه‌روه‌ها به‌خشینى مۆڵه‌تیش به‌دووكانه‌كانى شیرینى له‌م مانگه‌دا كاربكه‌ن".
    ڕایشیگه‌یاند"بۆ هه‌ندێك حاڵه‌تی مرۆیی پێویست كرا هه‌ندێك سێكته‌رى ژیان كراوه‌بن بۆ به‌ده‌ستهێنانى بژێوى ژیانى ڕۆژانه‌ى هاوڵاتیان به‌پێى ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان".
    جه‌ختیشیكرده‌وه‌"پابه‌ندنه‌بوون به‌ڕێنماییه‌كانى ته‌ندروستى وخۆپارێزى،وامان لێده‌كات ڕێوشوێنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى سه‌رتاسه‌رى بۆ ڕۆژانى جگه‌ له‌هه‌ینى وشه‌ممه‌ ڕابگه‌یه‌نین ،وڕه‌نگه‌ ڕۆژانى پێنجشه‌ممه‌ وهه‌ینى وشه‌ممه‌ بێت،وڕۆژانى دیكه‌یش له‌حه‌وتى ئێواره‌ تاوه‌كو پێنجى به‌ره‌به‌یانى بێت".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"له‌م سێ رۆژه‌ مۆڵه‌ت ده‌درێت به‌ده‌رمانخانه‌ ونۆرینگه‌كان وهه‌ندێك سێكته‌رى گرنگ كه‌هاوڵاتى پێویستى پێ ده‌بێت له‌فڕن وسه‌مونخانه‌كان وچه‌ند سێكته‌رى جێى بایه‌خى هاوڵاتى كراوه‌ بن".