بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار،ئەمڕۆ دووشەممە،جەختیكردەوە لە گرنگی چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەكە و کەمکردنەوەی بارگرژییەكان.
نوسینگهى ڕاگهیاندنى سهرۆك كۆمار لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،بڵاویكردهوه"سەرۆك كۆمار لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە فاتح یاڵدز، باڵیۆزی توركیا لە عێراق بەبۆنەی تەواوبوونی ئەركەكانی لە عێراق".
لەمیانەی دیدارەكەدا سەرۆك بەرهەم"هەوڵ و كۆششەکانی باڵیۆزی توركیای لە پێناو بەھێزکردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە ماوەی كاركردنی لە عێراق بەرزنرخاند، هەروەها هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە كار و ئەركەكانی ئایندەیدا،هەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و توركیا و کارکردن بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جۆراوجۆرەكان، بەجۆرێک خزمەت بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی دۆست بکات، هەروەها باس لە دوا پێشهات و گۆرانکارییەکانی ناوچەكە کرا".
لە بەشێکی دیکەی دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە گرنگی چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەكە و کەمکردنەوەی بارگرژییەكان و پشتیوانیكردن لە گفتوگۆ و دیالۆگ بە مەبەستی چارەسەری پرسە ھەڵپەسێردراوەکان و رێزگرتن لە سەروەری و رەتكردنەوەی دەستدرێژی و دەستوەردان لە كاروباری وڵاتان و ھەر کارێک کە ببێتە هەڕەشە لە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەدا، ھاوکات دووپاتیکردەوە لە ھاریکاری هاوبەش لە پێناو چەسپاندنی ئاشتی و ئارامی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی.