به‌غدا-اه‌ع
دادگاى تاوانه‌كانى كه‌رخ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ تیرۆرستێكى تاوانه‌كه‌ى ئه‌لبو نمر ده‌ركرد.
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"ده‌سته‌ى سێیه‌مى/دادگاى تاوانه‌كانى كه‌رخ،سزاى له‌سێداره‌دان به‌هه‌ڵواسین تامردن بۆ تیرۆرست عه‌مار مه‌هدى جبورى ده‌ركرد به‌پێى بنه‌ماكانى مادده‌ى دووه‌م/هه‌ردوو بڕگه‌ى 1و3 وبه‌پشت به‌ستن به‌مادده‌ى چواره‌م/1 له‌یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر ژماره 13ى ساڵى 2005".
وتیشى"تیرۆرسته‌كه سه‌ركرده‌یه‌كى تیرۆرستانى داعش بووه له‌شارۆچكه‌ى فه‌للوجه وبه‌شدارى له‌تاوانه‌كه‌ى ئه‌لبو نمر كردووه كه17 هاوڵاتى بوونه قوربانى له‌گه‌ڵ به‌شداریكردنى له‌چه‌ندین كرده‌وه‌ى تیرۆرستى كه‌له‌كاتى لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دانیپێدانا".
ڕایشیگه‌یاند"تاوانبارى تیرۆرست یه‌كێك له‌هه‌ڵهاتووه‌كانى گرتووخانه‌ى ئه‌بو غرێب بووه له‌كاتى په‌لاماره تیرۆرستییه‌كه‌ى گرتووخانه‌كه له‌مانگى ته‌مووزى ساڵى 2013،وله‌لایه‌ن تیرۆرستانى داعشه‌وه پۆستێكى باڵاى پێسپێردراوه له‌كاتى داگیركردنى ناوچه‌كانى عێراق له‌ساڵى 2014 وپاشان له‌دواى ڕزگاركردنى خاكى عێراق جارێكى تر هه‌ڵهات وپاسپۆرتى ساخته‌ى به‌كارهێناوه بۆ گه‌شتكردن بۆ ژماره‌یه‌ك وڵات تا ئه‌و كاته‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى میسرى ده‌ستگیریان كرد وڕاده‌ستى ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراقیان كرد به‌پێى هاریكارى ئه‌منى وهه‌واڵگیرى له‌بوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له‌نێوان هه‌ردوولا".