چوار تیرۆرستى به‌رپرس له‌ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ڵاحه‌دین سزاى له‌سێداره‌دران

ناوخۆ
  • 12-04-2021, 12:51
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    دادگاى تاوانه‌كانى سه‌ڵاحه‌دین،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،سزاى له‌سێداره‌دانى هه‌ڵواسین بۆ چوار تیرۆرستى به‌رپه‌رس له‌ته‌قاندنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێك له‌سه‌ڵاحه‌دین ده‌ركرد.
    ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ده‌سته‌ى دووه‌مى دادگاى تاوانه‌كانى سه‌ڵاحه‌دین فه‌رمانى له‌سێداره‌دانى بۆ چوار تیرۆرست ده‌ركرد كه‌به‌رپرسى ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراوبوون له‌نزیك بانزینخانه‌یه‌ك له‌شارى تكریت".
    وتیشى"كرده‌وه‌كه‌ فه‌رمانده‌ى فه‌وجه‌كانى سه‌ڵاحه‌دینى كرده‌ ئامانج وبووه‌ هۆى شه‌هیدبوونى هاوڵاتییه‌ك وبرینداربوون عه‌میدێك و(33)پاسه‌وانى"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌م گروپه‌ تاوانكارییه‌ سه‌ره‌تا بۆمبێكى چێندراوى چاندووه‌ وله‌دواى گردبوونه‌وه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراوى ته‌قاندۆته‌وه‌".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ دووپاتیكرده‌وه‌"دادگاى تاوانه‌كانى سه‌ڵاحه‌دین فه‌رمانى له‌سێداره‌دانى هه‌ڵواسین ده‌ركردووه‌ به‌پێى بنه‌ماكانى مادده‌ى چواره‌م/1 وبه‌پشت به‌ستن به‌مادده‌ى دووه‌م/1،2،3 له‌یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر ژماره‌13ى ساڵى 2005".