ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى:ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه‌ وكه‌ره‌سته‌ى ته‌قه‌مه‌نى داعش له‌دیاله‌ ده‌ستبه‌سه‌ركران

ئەمنی
  • 12-04-2021, 12:39
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه‌ وكه‌ره‌سته‌ى ته‌قه‌مه‌نى تیرۆرستانى داعش له‌دیاله‌ ده‌ستبه‌سه‌ركران ئه‌ویش له‌میان پرۆسه‌یه‌كى پشكنین بۆ كیۆماڵكردنى زنجیره‌ چیاكانى ده‌وروبه‌رى ده‌ریاچه‌ى حه‌مرین وناوچه‌كانى ته‌نیشتى له‌باكوورى سه‌عددیه‌ له‌كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌.
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كه‌رته‌ ئه‌منییه‌كان بۆ دووه‌م ڕۆژه‌ له‌سه‌ریه‌ك وبه‌سه‌رپه‌رشتى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،به‌رده‌وامه‌ له‌جێبه‌جێكردنى ئه‌ركى پشكنین وكیۆماڵكردنى زنجیره‌ چیاكانى ده‌وروبه‌رى ده‌ریاچه‌ى حه‌مرین وناوچه‌كانى ته‌نیشتى له‌باكوورى سه‌عددیه‌ له‌كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌".
    وتیشى"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانیان ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه‌ى تیرۆرستانى داعش وتونێلێك وچه‌ندین كه‌ره‌سته‌ى ته‌قه‌مه‌نى وبه‌له‌م وهاوه‌ن وماتۆرسكیل ونارنجۆكى ده‌ستى گرتووه‌".