به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند تیرۆرستانى داعش هه‌ڕه‌شه له‌ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی عێراق ناكه‌ن،ئاماژه‌یشیدا له‌چه‌ند شوێنێكى دیاریكراوه‌وه ده‌رده‌كه‌ون.
به‌در زهیادى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"داعش له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیاریكراو ده‌رده‌كه‌وێت،وكاتێك كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامده‌دات هه‌ڵدێت وهیچ مه‌ترسییه‌كى نییه"،ڕوونیشیكرده‌وه"هێزه ئه‌منییه‌كان وهێزى ئاسمانى ڕۆژانه تیرۆرستان رٍاودهنێن وده‌یان تیرۆرست ده‌كووژن وله‌ئێستادا هه‌ڕه‌شه نین بۆ سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی عێراقى".
زهیادى وتیشى"هێزه ئه‌منییه‌كان زه‌مینییان كۆنترۆڵكردووه"،ئاماژه‌یشیدا"كاتێك لاى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ر هێمایه‌ك ده‌ربكه‌وێت ئه‌وه هێرشى ئاسمانى ئه‌نجام ناده‌ن به‌ڵكو ئاگادارى حكومه‌تى عێراقى وئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ده‌كه‌نه‌وه".
جێى ئاماژه‌پێكردنه هێزه ئه‌منییه‌كان به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیه‌وه به‌رده‌وام ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى دژى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش ئه‌نجامده‌ده‌ن كه هه‌ندێك له‌ناوچه سه‌خته‌كان وشاخهكانى كردۆته په‌ناگه‌ى خۆى،وتوانیان ژماره‌یه‌ك تیرۆرست بكووژن وحهشارگهكانیان خاپوور بكه‌ن وده‌ستبه‌سه‌ر چه‌ك وتهقهمهنییهكانیان بگرن.