به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،بۆ پارێزگاى به‌سڕه به‌ردى بناغه‌ى پرۆژه‌ى ئاوى لوله‌یی به‌سڕه دانا.
كازمى له‌میان كردنه‌وه‌كه،به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"ئه‌م پرۆژه‌یه یه‌كێكه لهشایستهكانى به‌سڕه وخه‌ڵكه خۆشه‌ویسته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى ئاستى ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ى پێشكه‌شیان ده‌كرێت،ڕوونیشیكرده‌وه،كارى جددى له‌به‌رده‌م هیچ ئاڵنگارییه‌كى ئابوورى وڕهوشى تایبه‌ت ناوه‌ستێته‌وه سه‌ربازى قۆڵبوونهوهى به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وام بوو".
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌میان گه‌شته‌كه‌ى سه‌ردانى وێستگه‌ى زوبێر كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاوى قوورس وچاوى به‌كارمه‌ندانى كه‌وت،وده‌ستى هه‌موو كارمه‌ندانى وێستگه‌كه گووشى،ئاماژه‌یشیدا"كارى خزمه‌تگوزارى وبه‌شدارى كردن تیایدا شهرهفمهندییهكه بۆ هه‌ر كه‌سێك به‌رپرسیارى وه‌ربگرێت وئه‌ركه‌كان بگرێته ئه‌ستۆ".
كازمى وتیشى"گه‌لى عێراقمان چاوه‌ڕوانى زۆرتر له‌ئێمه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى پێشكه‌شى بكه‌ن وقهرهبووى ساڵانى بێ به‌شبوون وخراپى ئیداره‌دان بكه‌ینه‌وه".