لەبەغدا پێنج تۆمەتبار دەستگیركران 20 بۆمبیش پوچەڵكرانەوە

ئەمنی
  • 6-02-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع هێزێكی سەر بە فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغدا ئەمرۆ سێ شەممە، پێنج داواكراوی دەستگیركرد كە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی چەندین تاوانی جۆراوجۆر، هاوكات هێزێكی تر لە باشوری بەغدا ژمارەیەك بۆمبی پوچەڵكردەوە. لەوبارەیەوە فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغدا لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند: هێزێكی سەر بە فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغدا 3 كەسی لە بەری كەرخی شاری بەغدا بە تۆمەتی ئەنجامدانی كاری تیرۆریستی دەستگیركردووە، هاوكات هێزێكی تریش 20 بۆمبی لەناوچەی سەعدانی باشوری بەغدا پوچەڵكردوەتەوە. لەلایەكی ترەوە هێزێكی ئەمنی بە هاماهەنگی لەگەڵ هێزێكی نەهێشتنی تاوان 2 كەسیان بە تاوانی بازرگانیكردن بە چەكی سوك دەستگیركرد، كە چەندین دەمانچەیان پێبوو.