بهغدا-اهع
وەزارهتى ناوخۆی هەرێمی کوردستان،ئهمڕۆ یهكشهممه،ڕایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆ گۆڕانکاری بەسەردا دێت و تاوەکو لەگەڵ ڕەمەزان و پارشێو و مەراسیمە ئاینییەکان بگونجێن.
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم له كۆنگرهیهكى ڕۆژنامهوانیدا كه ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) ئامادهى بوو ڕایگەیاند: "قەدەغەی هاتوچۆ وەک ئێستا نامێنێت و گۆڕانکاریی تێدا دەکرێت، بەڵام هێشتا نازانین چۆن دەبێت و لەدوای کۆبوونەوەکە میکانیزمەکان ئاشکرادەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد"ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیار و ڕێنمایی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەردەکرێت."