بهغدا-اهع
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران،ئهمڕۆ یهكشهممه، ڕایگەیاند، بڕی یەدەگی دراوی بیانی لە بانکی ناوەندیی عێراق بەرزبووەتەوە بۆ 60 ملیار دۆلار.
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆك وهزیران له بهیانامهیهكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" كازمى لە سەردانەکەیدا بۆ بەسرە و لە میانی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی FCC سەر بە کۆمپانیای پاڵاوگەی باشور بۆ بەرهەمهێنانی بەنزین جەختی کردەوە لەسەر "مکوڕی و جدییەتی حکومەت بۆ باشترکردنی بەنزین و هەروەها گەشەپێدانی پیشەسازی نەوتی لە عێراق."
کازمی ڕاشیگەیاند، ئاستی یەدەگی دراوی بیانی لە بانکی ناوەندی زیادی کردووە، ئەوەش بەهۆی "ئەو ڕێکارە چاکسازییانە بووە کە حکومەت ئەنجای داوە."
وتیشی، "سەرکەوتوو بووین لە ڕاگرتنی بەفیڕۆدان و گەندەڵی گەورە لە مەزادی ئاڵوگۆڕی دراوی بانکی ناوەندی و بەردەوامین لە ڕێکارەکان و ناوەستین."
کازمی باسی لەوەشکردووە کە "ڕێکارەکانمان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى گەندەڵی بەردەوام دەبێت سەرباری گرێ و بەربەستەکان کە هەندێک هەوڵی بۆ دەدەن."