بهغدا-اهع
بهرههم ساڵح سهرۆك كۆمار ،ئهمرشۆ یهكشهممه، رایگهیاند، دادگای باڵای فیدراڵی پارێزەرێکی ئەمینە لەسیستەمی دیموکراسی و پاراستنی ماف و ئازادییە گشتییەکان و دەستوور.
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆكایهتى كۆمار له راگهیاندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى (اهع) كهوتووه رایگهیاند:" لە مەراسیمێکدا سەرۆک و ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی لە بەردەم د.بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار سوێندی دەستووریان خوارد، بەئامادەبوونی دادوەر فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری.
سەرۆک کۆمار بۆ ئەندامانی دادگای باڵای فیداڵی رایگەیاند" عێراق هەنگاوێکی گرنگی بڕیوە بۆ تەواوکردنی یەکێک لە گرنگترین دامەزراوە دەستوورییەکانی، ھەروەھا ئاماژەشیکرد بەوەی دادگای باڵای فیدراڵی پارێزەرێکی ئەمینە لەسیستەمی دیموکراسی و پاراستنی ماف و ئازادییە گشتییەکان و زامنکردنی جێبەجێکردنی یاسا و پاراستنی دەستوور و چاودێریکردنی یاسا و دەستوور و سیستەمی حکومڕانی".
باسی لهوهشكرد" پێکهێنانی دادگای باڵای فیدراڵی هەنگاوێکی گرنگ و بنەڕەتییە بە ئاڕاستەی تەواوکردنی داواکارییە یاسای و دەستوورییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رووەو جێبەجێکردنی داواکارییە نیشتمانییەکان و ھێنانەدی داوا رەواکانی خەڵک و پێویستی رەخساندنی زەمینەی لەبار و گونجاو و زامنکردنی ھەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد دوور لە ساختەکاری و فرتوفێڵ، بەجۆرێک گوزارشت بێت لە خواستی راستەقینەی دەنگدەران، لەپێناو ھێنانەکایەوەی قۆناغێکی نوێ لە رێگەی بونیادنانەوەی پرۆسەی سیاسی و کۆتایی ھێنان بە قەیران و ناکۆکییەکان و زامنکردنی سەقامگیری و ئارامی لە داهاتوودا".