بهغدا-اهع
دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە پێنج بوومەلەرزەی یەک بە دوای یەک لە قەزای پێنجوینی سەربە پارێزگای سلێمانی ڕووی داوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستەکە كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه ڕایگەیاندووە، کاتژمێر 4:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بومەلەرزەیەک لە قەزای پێنجوێنی سەربە پارێزگای سلێمانی ڕوویداوە کە هەستیان پێکراوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەدوای ئەوە چوار بومەلەرزەی دیکەش ڕوویداوە کە سەرجەمیان بەگوڕی زیاتر لە 3 پلە بە پێوەری ڕێختەر بوون" .
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە ، کات و گوڕی بومەلەرزەکان بەمشێوەیە بوون: کاتژمێر 4:35:52 خولەک، بە گوڕیی 3.4 پلە، کاتژمێر 4:46:27 خولەک، بە گوڕیی 3.8 پلە ،کاتژمێر 4:48:16 خولەک، بە گوڕیی 3.6 پلە ، کاتژمێر 4:48:35 خولەک، بە گوڕیی 3.0 پلە ،کاتژمێر 5:22:36 خولەک، بە گوڕیی 3.7 پلە.