به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند گردبوونه‌وه‌یه‌كى داعش له‌گونده‌كانى ڕۆژئاواى ده‌ریاچه‌ى حه‌مرین بۆردوومانكردووه وه‌ك ئاماده‌كارییه بۆ هه‌ڵكووتانه سه‌ریان.
ده‌سته‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"تۆپخانه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ،به‌یانى ئه‌مڕۆ گونده‌كانى ڕۆژئاواى ده‌ریاچه‌ى حه‌مرین بۆردوومانكردووه"،ڕوونیشیكرده‌وه"مه‌به‌ست له‌بۆردوومانه‌كه پاككردنه‌وه‌ى گونده‌كانه له‌پاشماوه‌كانى تیرۆر،وله‌پاشان جێبه‌جێكردنى ئۆپراسیۆنى هه‌ڵكووتان وپشكنین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ئه‌و ناوچانه به‌ته‌واوه‌تى".
وتیشى"فه‌رمانده‌یی حه‌شدى شه‌عبى له‌كه‌رتى دیاله كه‌رته به‌شداربووه‌كان له‌ئۆپراسیۆنه‌كانى كیۆماڵكردنى باكوورى ڕۆژهه‌ڵاتى پارێزگاكه پته‌وتر كرد له‌كاروانێكى مووشه‌كى بۆ به‌ئامانجگرتنى ئامانجه دیاریكراوه‌كان نێو ئه‌و ناوچانه‌ى لیواكانى حه‌شدى شه‌عبى پێشڕه‌وییان تیایدا كردووه".
هێزێكى هاوبه‌شى حه‌شدى شه‌عبى وسوپا وپۆلیسى فیدڕاڵى وبه‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا،به‌یانى ئه‌مڕۆ ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منى فراوانیان ئه‌نجامدا بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعش له‌باكوورى ڕۆژهه‌ڵاتى دیاله.
نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق هەوڵی زۆری لە دۆسیەی كەشوهەوادا داوە