ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منى بۆ پشكنین وكیۆماڵكردنى زنجیره‌ چیاكانى ده‌وروبه‌رى حه‌مرین ده‌ستپێكرد

ئەمنی
  • 11-04-2021, 08:37
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند ئه‌ركێكى پشكنین وكیۆماڵكردنى زنجیره‌ چیاكانى ده‌وروبه‌رى ده‌ریاچه‌ى حه‌مرین وناوچه‌كانى نزیكى له‌باكوورى سه‌عددیه‌ له‌دیاله‌ جێبه‌جێكراوه‌.
    شانه‌ى ناوبرا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"له‌كاتژمێر٦٠٠ له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ،كه‌رته‌ ئه‌منییه‌كان به‌سه‌رپه‌رشتى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،هه‌ستاون به‌جێه‌جێكردنى ئه‌ركى پشكنین وكیۆماڵكردنى زنجیره‌ چیاكانى ده‌وروبه‌رى ده‌ریاچه‌ى حه‌مرین وناوچه‌ نزیكه‌كانى له‌باكوورى سه‌عددیه‌ له‌كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"كه‌رته‌كانى لیوا هێزى دووى تایبه‌ت له‌فیرقه‌ى هێزى تایبه‌ت وكه‌رته‌كانى فیرقه‌ى زریپۆشى نۆیه‌م وكه‌رته‌كانى فیرقه‌ى پێنجه‌مى سوپاى عێراق به‌شداریان له‌م ئۆپراسیۆنه‌ كردووه‌".
    وتیشى"ئه‌م كه‌رتانه‌ هه‌ستاون به‌پشكنینى زنجیره‌ چیاكانى ڕۆژئاواى ده‌ریاچه‌ى حه‌مرین"،ئاماژه‌یشیدا"لیواى دووى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا له‌گه‌ڵ فه‌وجى ئه‌ركه‌ تایبه‌ته‌كانى فه‌رمانده‌یی پۆلیسى فیدڕاڵى به‌شدارییان له‌ئۆپراسیۆنه‌كه‌ كردووه‌".
    ڕایشیگه‌یاند"كه‌رته‌كانى حه‌شدى شه‌عبى به‌ره‌ى دیاله‌ له‌لایه‌نى رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ به‌ ئه‌ركى پشكنینى ناوچه‌كانى باكورى سه‌عددیه‌ وڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاچه‌كه‌ هه‌ستاون"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ به‌پشتیوانى فڕۆكه‌كانى سوپا وهێزى ئاسمانى بووه‌".
    شانه‌ى ناوبراو دووپاتیشیكرده‌وه‌"ئۆپراسیۆنه‌كه‌ به‌چه‌ند قۆناغێكه‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێت تاوه‌كو ته‌واوكردنى پلانى پشكنینه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستى ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش وڕه‌خساندنى كه‌شوهه‌وایه‌كى ئارام بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى دانیشتوانى گونده‌ چۆڵه‌كان له‌باكوورى میقدادیه‌ وسه‌عددیه‌".