كازمى له‌به‌سڕه‌وه‌:عێراق ڕووبه‌رووى ئاڵنگارى گه‌وره‌ بووه‌وه‌ بۆ ته‌واوكردنى پرۆژه‌ى فاوى گه‌وره

سیاسی
  • 11-04-2021, 09:34
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،عێراق ڕووبه‌رووى ئاڵنگارى گه‌وره‌ بووه‌وه‌ بۆ ته‌واوكردنى پرۆژه‌ى فاوى گه‌وره‌.
    كازمى له‌وتارێكى له‌میان دانانى به‌ردى بناغه‌ى پرۆژه‌ى به‌نده‌رى فاوى گه‌وره‌(پێنج گرێبه‌ست)،كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌،ڕایگه‌یاند"عێراق ڕووبه‌رووى ئاڵنگارى گه‌وره‌ بووه‌وه‌ بۆ ته‌واوكردنى پرۆژه‌ى فاوى گه‌وره‌".
    وتیشى"به‌نده‌رى فاوى گه‌وره‌ پرۆژه‌ى نه‌وه‌كان وداهاتووه‌".
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،به‌ردى بناغه‌ى پرۆژه‌ى فاوى گه‌وره‌(پێنج گرێبه‌ستى)دانا كه‌بریتییه‌ له‌(شۆسته‌ پێنج كۆنتێنه‌ر،ڕووخانى گۆڕه‌پانى عه‌مباركردن وگواستنه‌وه‌ى كۆنتێنه‌ره‌كان وهه‌ڵكه‌ندنى نۆكه‌ندى ده‌ریاوانى نێوخۆیی،هه‌ڵكه‌ندن ودابینكردنى پێداویستییه‌كانى نۆكه‌ندى ده‌ریاوانى ده‌ره‌كى،تونێلى نۆكه‌ندى خۆر زۆبێر،ڕێگاى خێراى نێوان به‌نده‌رى فاو وئوم قه‌سڕ).