به‌غدا-اه‌ع-سائر جه‌بار
و:سۆما جاف
مهزهر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى دارایی،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،سێ فاكته‌رى سه‌ره‌كى دیاریكرد بۆ كۆنترۆڵكردنى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخه‌كان،ڕوونیشیكرده‌وه ئه‌م فاكته‌رانه ده‌توانێت كۆنترۆڵ وسه‌قامگیرى بۆ نرخى مادده سه‌ره‌كییه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات.
ساڵح بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سێ فاكته‌رى سه‌ره‌كى هه‌یه بۆ كۆنترۆڵكردنى پێشبینییه‌كانى هه‌ڵاوسان وبه‌رزبوونه‌وه‌ى نرخه‌كان له‌بازاڕدا".
وتیشى"فاكته‌رى یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه تواناى دابینكردنى پارهدارییهكى گونجاو هه‌بێت بۆ پێداویستییه‌كانى بازرگانى ده‌ره‌كى به‌دراوى بیانى كه‌ئه‌مه‌یش ڕێكارێكى سیاسه‌تى نهختێنهییه وله‌ئێستادا له‌به‌رده‌ستدایه"،ئاماژه‌یشیدا"فاكته‌رى دیكه چاره‌سه‌رییه گۆمرگییهكان وكهمكردنهوهیهتى بۆ نزمترین ئاست له‌میان سیاسه‌تى گومرگى به‌تایبه‌ت مادده‌كانى خۆراك وپێویستهكان".
ڕایشیگه‌یاند"فاكته‌رى سێیه‌م وه‌رزى كشتو‌كاڵى هاوینه كهنمایشێكى خۆراكى باڵا وگه‌شاوه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌و فاكته‌رانه ده‌توانن توندوتۆڵى وسه‌قامگیرى نرخى مادده سه‌ره‌كییه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بێت ئه‌م فاكته‌رانه بهگهشهكردنى كۆبوونى خۆراك پشتیوانی بكرێن له‌ڕووى ڕێژه‌ى به‌شه خۆراك وڕێكخستنى دابینكردنى به‌شه خۆراكى مانگانه بۆ هاوڵاتیان".
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی له‌داواکاری عێراق ده‌كات