كازمى:به‌نده‌رى فاو هه‌نگاوه‌كانى یه‌كه‌مین جێبه‌جێكردنى كردارى به‌دى ده‌كات

سیاسی
  • 11-04-2021, 11:10
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،به‌نده‌رى فاو هه‌نگاوه‌كانى یه‌كه‌مى جێبه‌جێكردنى كردارى به‌دى ده‌كات.
    كازمى له‌تویتێكدا له‌سه‌ر تویته‌ر كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌،ڕایگه‌یاند"به‌نده‌رى فاو-پرۆژه‌ى ستراتیژى كه‌ماوه‌ى ساڵانێك له‌چاوه‌ڕوانى بووین،به‌هێزوبازووى عێراقییه‌كان وكاره‌ ماندوونه‌ناسه‌كانیان هه‌نگاوه‌كانى یه‌كه‌مین جێبه‌جێكردنى كردارى به‌دى ده‌كات".
    وتیشى"به‌كرده‌وه‌ نه‌ك به‌قسه‌،به‌ره‌و داهاتوویه‌كى گه‌شاوه‌تر هه‌نگاو ده‌نێن كه‌شایسته‌ى عێراق وگه‌له‌ مه‌زنه‌كه‌یه‌تى".