سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان كرد

سیاسی
  • 10-04-2021, 21:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   


     محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ،ئەمرۆ شەممە، پێشوازی کرد لە  نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"حه‌لبوسى و بارزانى  تاوتوێى دوا پێشهاتەکانی بارودۆخی وڵات و هەڵبژاردنی پێشوەختە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش کرا "،و جەختکرایەوە لەسەر گرنگی ئەنجامدانی وتوێژ بۆ چارەسەر کردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە پێی دەستور کە دەبێت دادوەری هەموان بێت و گرنگی جێبەجێ کردنی بەندەکانی یاسای بودجەی فیدراڵی کە بەمدواییە پەسەند کرا بەو جۆرەی مافی هاوڵاتیانی عێراق دەپارێزێت".
    ئاماژە بە گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا کرا لەگەڵ گرنگی رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ ئەنجامدانی بەجۆرێک هاوڵاتیان نوێنەرانی خۆیان بە ئیرادەیەکی ئازاد هەڵبژێرن و متمانەیان بە ئەنجامەکەی پتەوبکات".