لیژنه‌ى به‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى شایسته‌ داراییه‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى له‌ بودجه‌ ئاشكرا ده‌كات

سیاسی
  • 10-04-2021, 21:01
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، شایسته‌ داراییه‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى له‌ بودجه‌ ئاشكرا كرد.
    محه‌مه‌د حسێن ئه‌بو زه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" شایسته‌ داراییه‌ نوێه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ده‌گاته‌ زیاتر له‌ 400 ملیۆن دۆلار بۆ په‌ره‌پێدانى به‌رگرى ئاسمانى و هێزه‌ وشكاوه‌كى و ده‌ریاییه‌كان و چه‌ند هێزێكى دیكه‌".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" نابێت عێراق ته‌نها پشت به‌یه‌ك چه‌ك ببه‌ستێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه‌ى كه‌ له‌ جیهاندا هه‌یه‌"،رونیشیكرده‌وه‌" وه‌زاره‌تى به‌رگرى گرێبه‌ستى پێشوو و نوێى هه‌یه‌".


    ئه‌بو زه‌ر باسی له‌وه‌شكرد"بودجه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى بودجه‌یه‌كى باشه‌و ده‌توانێت په‌ره‌ به‌ به‌رگرى ئاسمانى بدات‌".