حه‌لبوسى پێشوازی لە ئه‌بو غه‌یت دەکات

سیاسی
  • 10-04-2021, 19:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   


     محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ شەممە پێشوازی کرد لە  ئەحمەد ئەبو غەیت ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی و شاندی یاوەری.


    له‌ راگه‌یاندراوێكى نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ،كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" حه‌لبوسى و ئه‌بو غه‌یت لە میانی دیدارەکە تاوتوێی چەند پرسێکی عەرەبی و دوا پێشهاتەکانی سەر گۆڕەپانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی کردووه‌.
    حه‌لبوسى جه‌ختیكرده‌وه‌ "لەسەر پەرۆشی عێراق بۆ پەتەوکردنی پەیوەندی ئابوری و ئەمنی و سیاسی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و پشتیوانی لە هەوڵەکانی کۆمکاری عەرەبی دەکات لەهەموو دەستپێشخەریەکانی بۆ هێورکردنەوە و وتوێژ و لێکنزیکردنەوە بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکانی ئێستا".
    لای خۆیەوە ئەبو غەیت جه‌ختیكرده‌وه‌" لەسەر هەوڵەکانی کۆمکاری عەرەبی لەپێناو پتەوکردنی هاریکاری عەرەبی و رەخساندنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاماژەشی بە گرنگیپێدان بە عێراق کرد بەو پێیەی سەقامگیری عێراق بەشێکی جیانەکراوەیە لە سەقامگیری ناوچەکە و داواشی لە بەرێزیان کرد سەردانی کۆمکاری عەرەبی بکەن".