سه‌رۆك كۆمار له‌ كۆشكى سه‌لام پێشوازى كرد له‌ بارزانى

سیاسی
  • 10-04-2021, 17:34
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان .
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆمار له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان".