كازمى و بارزانى جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌گرنگى پته‌و كردنى تەواوکاریى ئەمنى لەنێوان بەغدا و هەولێر

سیاسی
  • 10-04-2021, 17:05
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ گرنگى پته‌و كردنى تەواوکاریى ئەمنى لەنێوان بەغدا و هەولێر.
    نوسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران ،له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى پێشوازى لە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان کردووە و لە کۆبونەوەیەکدا چەند مەلەفێکى گرنگ باس کراون.  
    ئەوەش هاتووە، لەوانەش هەماهەنگى لەنێوان دامەزراوەکانى دەوڵەتى فیدراڵ و حکومەتى هەریمى کوردستان بەپێى دەستور، ئەوەش سەرەڕاى گفتوگۆکردن لەسەر هەوڵەکان بۆ ڕوبەڕوبونەوەى تیرۆر و تاوانى ڕێکخراو و کەیسى شنگال لەنێوان بەغدا و هەرێم.  
    بەپێى ڕاگەیەندراوەکە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخى تەندروستى تایبەت بە کۆرۆنا و زیادبونى توشبووان و هەوڵە بەردەوامەکان بۆ دابینکردنى خزمەتگوزارى تەندروستى بۆ توشبووان و دابینکردنى ڤاکسین کراوە.  
    کازمى ستایشى ئەو پێشکەوتنەى کردووە لەبوارى دامەزراندنى ئالیەتە دەستورییە ناوخۆییەکان بەدەست هاتووە، کە بوونەتە هۆى ڕێکەوتن لەسەر دادگاى فیدراڵى و پەرلەمانیش توانى پرۆژە یاساى بودجە تێپەڕێنێت، هیواشى خواستووە کە پرۆژە یاساکە بە وردى جێبەجێ بکرێت و بە جۆرێک خوێندنەوەى بۆ نەکرێت کە دژ بێت لەگەڵ پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى بۆ هاووڵاتیانى عێراق، ئەوەش بەپێى مەبدەئى دادپەروەرى لە دابەشکردنى سەروەت و ساماندا.  
    كازمى ئاماژەى بەوەداوە، پێویستە تەواوکاریى ئەمنى لەنێوان بەغدا و هەولێردا بەهێز بکرێت بۆ بەدەستهێنانى سەقامگیرى ناوخۆیى و ڕێگەگرتن لە دروستبونى هەر کەلێنێک کە تیرۆر و تاوانى ڕێکخراو بیقۆزنەوە، لە ناوچە جێناکۆکەکان و ناوچەکانى تریش.


    سەرۆک وەزیران جەختیلەوەشکردووەتەوە، سەردانە بەردەوامەکانى نێچیرڤان بارزانى بۆ بەغدا نامەیەکى دروست ئاڕاستەى سەرجەم عێڕاقیەکان دەکات و هاوکار دەبێت لە بنیادنانى متمانە و ئاماژەیە بۆ نیازپاکى و هاندانى ڕۆحى هاوکارى و هاوبەشیى و هەماهەنگى لە سەرجەم بوارەکان لە بەرژەوەندى وڵات.  
     لاى خۆشیەوە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان سوپاسى ئەو پێشوازییە گەرمەى کردووە و ستایشى هەوڵەکانى کازمى کردووە لە ڕووى سیاسى و ئابوریى و دبلۆماسییەوە، وتوشیەتى کە هەوڵە دبلۆماسیە عێراقیەکان لەماوەى ڕابردوودا و سەردانەکان و کۆبونەوەکان پێگەى عێراقى بە گشتى بەرز کردووەتەوە و گەڕاندویەتیەوە بۆ ڕۆڵى سروشتى هەرێمیى و نێودەوڵەیى خۆى.  
    هەروەها سەرۆکى هەرێمى کوردستان ستایشى ڕێچکەى دانایى بۆ چارەسەرکردنى کەیسە ناوخۆییەکان و بەرزکردنەوەى ئاستى هەماهەنگى ئەمنى و پێویستى گەشەپێدان کردووە، پشتگیرى خۆشى بۆ حکومەتى عێڕاق دەربڕیوە بۆ بەهێزکردنى پێگەى لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى بەشێوەیەک کە بتوانێت ئاڵنگاریەکان چارەسەر بکات.  


    نێچیرڤان بارزانى، ستایشى ڕۆڵى ئەنجومەنى نوێنەرانیشى کردووە بۆ تێپەڕاندنى پرۆژە یاساى بودجە و جەختیلەوەشکردووەتەوە، کە پێویستە چارەسەرکردنى کەیسە هەڵواستراوەکانى نێوان بەغدا و هەولێر ڕێگە خۆش بکات بۆ سەقامگیرى و پێشکەوتنى زیاترى عێراق.