كازمى ستایشى رۆڵی ھێزەکانی دژەتیرۆر ده‌كات له‌ به‌ره‌نگابونه‌وه‌ى تیرۆر

سیاسی
  • 10-04-2021, 13:43
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سەرۆک وەزیران ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، ستایشی رۆڵی ھێزەکانی دژەتیرۆری  دەکات لە شەڕی دژبە تیرۆریستانی داعش، لە ئێستاشدا ئەرکی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق، راوێژکاریی و مەشق و راھێنانه‌ بە ھێزە ئەمنییەکان.
    کازمی له‌ وتەیەکیدا له‌ میان یەکەم کۆنگرەی نێودەوڵەتی تایبەت بە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر رایگەیاند،"ھێزەکانی عێراق به‌ سه‌رجه‌م به‌شه‌كانیه‌وه‌ بەشداربون لە شەڕی دژبە تیرۆر، تیرۆر بونەتە بەرەنگارییەکی جیھانیی و عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو بەشداری لە روبەڕوبونەوەی ئەو بەرەنگارییەدا کردوە".
    ئاماژەی بەوەشکرد، دوای به‌ڕێوه‌چونی گه‌ڕی سێیه‌می دیالۆگی ستراتیجی واشنتن و به‌غدا ئەرکی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق، راوێژکاریی و مەشق و راھێنانه‌ بە ھێزە ئەمنییەکانی ئه‌و وڵاته‌.


    مسته‌فا كازمی باسی له‌وه‌شكرد، "عێراقییەکان یارمەتی ھەمو وڵاتانی جیھانیانی داوە بۆ رزگاربون لە تیرۆر و ئەو سەرکەوتنەش کە بەسەر تیرۆردا تۆمارکرا، لە کۆتاییدا سەرکەوتنی عێراق بو".
    سەرۆک وەزیران باسی لەوەشکرد، "لەئێستادا ھەوڵەکانمان چڕکردوەتەوە بۆ توندوڵکڕدنی دەروازە سنورییەکان، بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی له‌و ده‌روازانه‌، کۆنتڕۆڵکردنی ھەڵگرتنی چەک لە دەرەوەی یاسا و رێگرتن لە دەستوەردانی بیانی له‌ وڵاته‌كه‌ماندا".