بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح سهرۆك كۆمار،ئەمڕۆ شهممه، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە ئەحمەد ئەبو غەیت، سکرتێری گشتی کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی و گفتوگۆکرا دەربارەی دواین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و تهواوی ئهو کێشانهی ئێستا کە روبەڕوی ناوچەکە بونەتەوە.
نوسینگهى راگهیاندنى سەرۆکایەتی کۆمار له راگهیاندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارو ئەحمەد ئەبو غەیت، سکرتێری گشتی کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی گفتوگۆکرا دەربارەی دواین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و تهواوی ئهو کێشانهی ئێستا کە روبەڕوی ناوچەکە بونەتەوە، بەتایبەتی پەتای کۆرۆنا و پێویستی یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ بەرەنگاربونەوەی، ھەروەھا پشتیوانیکردن لە ھێنانهدی ئاسایش و سەقامگیری و هاریکاری ئابوری و دەرفەتی گەشەپێدان".
ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار رایگەیاند، هەوڵەکانی عێراق بەئاڕاستەی پشتیوانییە لە دیالۆگی جددی لە پێناو یەکلایکردنەوەی کێشەکان و کەمکردنەوەی گرژی و پهرهپێدانی هاریکاری بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا، بەوپێیەی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بەشێکی گرنگە لە ئاسایش و ئارامی عێراق، ھاوکات جەختیکردەوە لە بەهێزکردنی هاریکاری بازرگانی و ئابوری و پشتیوانیکردن لە دەرفەتی وەبەرهێنان و گەشەپێدان، ھەروەھا باسی لە گرنگی رۆڵی کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی کرد بۆ ئەو مەبەستە لە رێگەی ھێنانەکایەوەی ھەماھەنگی ھاوبەشی نێوان وڵاتانی ئەندام.
لەلای خۆیەوە ئەحمەد ئەبو غەیت، وردەکاریەکی تەواوی لە بارەی کارەکانی کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی خستەڕو بۆ بەهێزکردنی هاریکاری عەرەبی و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، ھەروەھا جەختیکردەوە لە پشتیوانی کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی لە حکومەتی عێراق بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆر و بەهێزکردنی ئاسایش و ئارامی و پاراستنی سەروەری عێراق و ئاسایشی ھاوڵاتیانی.