وائیلی:ده‌روازه‌كان به‌ته‌واوه‌تى داخراون وپابه‌ندن به‌"خشته‌نامه‌ى"كشتوكاڵى

ئابوری
  • 10-04-2021, 09:19
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-یاسر عامر
    و:سۆما جاف

    عومه‌ر وائیلی سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كان به‌ته‌واوه‌تى داخراون وپابه‌ندن به‌خشته‌نامه‌ى كشتوكاڵى.
    وائیلی بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان تاوه‌كو ئه‌مڕۆ به‌ته‌واوه‌تى داخراون وپابه‌ندن به‌خشته‌نامه‌ى كشتوكاڵى،وقه‌ده‌غه‌ى هاورده‌كردنى هه‌ر مادده‌یه‌ك ده‌كه‌ن به‌پێى ئه‌م خشته‌نامه‌یه‌".
    وتیشى"ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ده‌كه‌ن دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌"داوایشیكرد"هه‌واڵه‌كانى له‌سه‌رچاوه‌ سه‌ره‌كییه‌كانه‌وه‌ وه‌ربگرێت".
    وائیلى ئاماژه‌یشیدا"ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان لایه‌نێكى چاودێرى وجێبه‌جێكردنى یاساكان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"ڕۆژى دووشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ ئابوورى كۆده‌بێته‌وه‌ وده‌روازه‌كانیش پابه‌ند ده‌بێت به‌جێبه‌جێكردنى ده‌رئه‌نجامه‌كانى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ وپێداویستییه‌كان بازاڕى ناوخۆیی بۆ پێكهاته‌ كشتوكاڵییه‌كان ،وبه‌رزبوونه‌وه‌ى ونزمبوونه‌وه‌ى نرخه‌كانیش به‌هه‌ند وه‌رده‌گرێت".
    شایه‌نى باسه‌ دوێنێ هه‌ینى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان دووپاتیكرده‌وه‌،ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ ئابوورى له‌باره‌ى هه‌ڵاوێردكردنى هه‌ندێك به‌رهه‌مى سه‌وزه‌ له‌هاورده‌كردن كۆده‌بێته‌وه‌.
    ڕایشیگەیاند،" بەفەرمانی مستەفا کازمی، سەرۆکى ئه‌نجومه‌نى وەزیران، بڕیاردراوە رێگە بە هاوردەکردنی ئەو بەروبوومە کشتوکاڵیانە بدرێت کە لە ماوەی ڕابردوودا  لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە قەدەغەی هاوردەکردنیان کراوە".   
    وتیشی، " بڕیارەکەی حکومەت تەنها بۆ مانگی ڕەمەزانە، ئەوەش بەمەبەستی ڕێگریکردنە لە بەرزبوونەوەی نرخەکان و قۆرخکاری و بەروبوومەکان بریتین لە تەماتە، باینجان و خەیار".