جوڵه‌یه‌كى نوێنه‌رایه‌تى بۆ فه‌راهه‌مكردنى یاساى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان

سیاسی
  • 9-04-2021, 20:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-نه‌ساڕ حاج
    و:سۆما جاف
    لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ئاشكرایكرد،جوڵه‌یه‌كى نوێنه‌رایه‌تى هه‌یه‌ بۆ فه‌راهه‌مكردنى یاسای ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان.
    حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایی له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له‌خوولى ڕابردوو سڕنه‌كراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵكو خوولى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كۆتایی هات كه‌بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ به‌رده‌وام بوو"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان بۆ دوو ساڵى زیاتر ماوه‌ى یاسایی خۆى كاركرد له‌به‌ر ئه‌مه‌یش كارى ئه‌نجومه‌نى پێشووى پارێزگاكان كۆتاییهات".
    فه‌دعه‌م ئاماژه‌یشیدا"جوڵه‌یه‌كى نوێنه‌رایه‌تى هه‌یه‌ بۆ فه‌راهه‌مكردنى یاساى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان،ئه‌گه‌ر بێت حكومه‌ت هه‌وڵى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى بدات"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"هیچ خواستێك نییه‌ بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ساڵى داهاتوو".
    له‌لایه‌كى تره‌وه‌ فه‌دعه‌م ئاماژه‌ى دا"پرسى مۆڵه‌تى پێنج ساڵه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌جێماوه‌ وبه‌پێى پێداویستى فه‌رمانبه‌ران یاخود نا"،ئاماژه‌یشیدا"ئه‌و ڕێنماییانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌دواى په‌سه‌ندكردنى یاساى بوودجه‌ ده‌ریده‌كات بۆ حكومه‌ت به‌جێماوه‌،وخۆى ده‌توانێت بڕیارى گونجاو له‌سه‌ریان بدات".