به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،جه‌ختیكرده‌وه له‌پێویستى سه‌رده‌مێكى نوێى سیاسی شایسته‌ى ده‌سه‌ڵاتدارى بێت به‌ره‌و وڵاتێكى لێهاتوو وخاوه‌ن سه‌روه‌رى.
سه‌رۆك به‌رهه‌م له‌تویتێكدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه،ڕایگه‌یاند"له9ى نیسان ،شه‌هیدبوونى ئیمام سه‌در،وڕووخاندنى رژێمى دیكتاتۆرى كهدڕندهترین تاوانى ده‌رهه‌ق به‌عێراقییه‌كان ئه‌نجامدا وه‌بیر دێنینه‌وه".
وتیشى"نابێت گۆڕانكارییه گه‌وره بهجێهاتووهكان له‌دواى ڕووخاندنى رژێم به‌كه‌م سه‌یر بكرێت،وده‌بێت دان به شكسته‌كان بنێن كه‌نابێت بیانووى بۆ دابنین به‌ته‌نها كه‌به‌ته‌نها به جێماوه‌ى رژێمى پێشوو بێت".
ڕایشیگه‌یاند"ئێمه پێویستمان بهسهردهمێكى نوێى سیاسییه شایسته‌ى ده‌سه‌ڵاتدارى بێت به‌ره‌و وڵاتێكى لێهاتوو وخاوه‌ن سه‌روه‌رى".