به‌غدا-اه‌ع-ئامینه سه‌لامى
و:سۆما جاف
ده‌زگاى دژه تیرۆر،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ورده‌كارى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى ئه‌مدواییه‌ى دژى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌زنجیره چیاى حه‌مرین خسته‌ڕوو.
سه‌باح نو‌عمان وته‌بێژى ده‌زگاى ناوبراو له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ده‌زگاى دژه تیرۆر پێشووتر پێشووتر له‌میان ئۆپراسیۆنى مه‌خموور كه‌مانگى ڕابردوو ئه‌نجامیدابوو ڕایگه‌یاندبوو،ته‌كتیكى نوێ په‌یڕه‌و ده‌كات بۆ شۆككردنى دوژمن،له‌گه‌ڵ چڕكردنه‌وه‌ى ڕێوشوێنه‌كان به‌ده‌ستێكى پۆڵاین بۆ سه‌ر پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى ئه‌مدواییه‌ى ده‌زگاكه له‌زنجیره چیاى حه‌مرین سه‌ركه‌وتوو بوو وپه‌یوه‌ست بووه له‌شیكردنه‌وه وشرۆڤه‌كردنى ئۆپراسیۆنه‌كانى پێشوو،به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى له‌چیاى مه‌خموور جێبه‌جێكران وئاڕاسته‌كانى تیرۆرستانى داعش بۆ هه‌ڵهاتن دیاریكران".
وتیشى"هێزه‌كانى ده‌زگاكه به‌پێى ئه‌م هێمایانه پێشبینى نیازه‌كانى تیرۆرستانى كرد،وتوانى شوێنى هه‌ڵهاتن وخۆحه‌شاردانه‌وه‌یان دیارى بكه‌ن"،روونیشیكرده‌وه"ئه‌م شیكارییه ده‌زگاكه‌ى به‌توانا كرد بۆ زانینى نیازى تیرۆرستانى داعش به‌چوون به‌ره‌و حه‌مرین،بۆیه ئه‌م ئامانجانه‌ى له‌مدواییه‌دا بۆردومان كران ،ئامانجى پێشوون وزانیارییه‌كانى ئاماده‌كراوه،وڕاده‌ستى هێزى ئاسمانى عێراقى كراوه".
ڕوونیشیكرده‌وه"تیرۆرستان وه‌ك چۆن ده‌زگاكه پێشبینى كرد به‌ره‌و حه‌مرین به‌ڕێكه‌وتن،به‌ڵام تووشى شۆكبوون به‌و گورزه ئاسمانییه كه‌چاوه‌ڕوانى تیرۆرستانى ده‌كرد له‌لایه‌ن قاره‌مانانى هێزى ئاسمانى ،وئۆپراسیۆنه به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێكرا".
پێشووتریش،یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان ڕایگه‌یاند هێزه‌كانى دژه تیرۆر وهێزى ئاسمانى 60 تیرۆرستیان له‌زنجیره چیاى حه‌مرین كوشتووه.