وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى چه‌ند ڕێوشوێنێكى نوێ له‌باره‌ى كۆتانى ڤاكسینى ده‌گرێته‌به‌ر

ناوخۆ
  • 9-04-2021, 13:43
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ژماره‌یه‌ك ڕێوشوێنى له‌باره‌ى كۆتانى ڤاكسینى كۆرۆنا گرته‌به‌ر.
    دكتۆر سه‌یف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى داواى له‌نوسینگه‌كانى هێڵى ئاسمانى كردووه‌ هیچ تكتى گه‌شتكردن بۆ هاوڵاتیان نه‌بڕن ئه‌گه‌ر بێت كارتى كوتانى ڤاكسینیان پێنه‌بێت"،ئاماژه‌یشیدا"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌موو مۆڵ ودووكان وخواردنه‌گه‌كان داده‌خات ئه‌گه‌ر بێت وكرێكارانى كارتى كۆتانیان پێنه‌بێت".
    به‌در دووپاتیكرده‌وه‌"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌موو نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كان وتاقیگه‌ وده‌رمانخانه‌كان وكۆگاكانى ده‌رمان داده‌خات له‌كاتى هه‌بوونى هه‌ر كارمه‌ندێك خۆى به‌ڤاكسینى كۆرۆنا نه‌كوتابێت".